نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، تا ئێستا بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 31 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە.
سەلام عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ناوەڕاستی مانگی 10ـەوە تا ئێستا، بڕی 31 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر 75 هەزار خێزانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشكراوە.
ئەو نەوتەی دابەش دەكرێت، هەر بەرمیلێكی 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار بە هاووڵاتییان دەدرێت.