نەوا-
وەك قۆناغێك لە هەناردەكردنی بەرهەمە خۆماڵییەكان بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لە رێورەسمێكدا بڕێكی زۆر لە پەتاتە رەوانەی ئیمارات كرا.
ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر 100 تۆن پەتاتەی سنوری هەولێر هەناردەی وڵاتی ئیمارات كراو لەمبارەیەوە كامەران سەڵاح باجگر جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رایگەیاندوە كە هەمیشە پاڵپشتی زیادكردنی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی ناوخۆ دەكەن، حكومەتی هەرێم گرنگی بە بوژانەوەی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان داوەو لە ئەنجامی ئەوەی زۆرێك بەرهەم پێداویستی ناوخۆیی پڕكردۆتەوەو هەناردەی دەرەوە دەكرێن.
جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی هەولێر وتیشی، ساڵی رابردو 6 هەزار تۆن پەتاتەی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە كرا ئەمساڵیش بە چەند قۆناغێك 5 هەزار تۆن پەتاتە هەناردە دەكرێت، وەك قۆناغی یەكەمیش دەستكرا بە هەناردەكردنی ئەو بڕە.