نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دواكەوتنی باران و وشكی هەوا لەكەشی ناوچەكەدا هەندێك گومانی دروستكردبو كە گوایە وڵاتانی دەوروبەر رێگری دەكەن لە هاتنی بارانبارین بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
وتوشیەتی: سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە لەهەمان بارودۆخدان و پلانگێڕیەكی لەو جۆرە بونی نیە هیچ شەپۆلێكی باران بونی نەبوە بەئاڕاستەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، ئێستاش كاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆ هەیە یەكەمیان لە دەریای ناوەڕاستەوەو دوەمیان لەدەریای سورەوە دەستپێدەكات و لە رۆژانی 16 و 17ی مانگ عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.