نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوی لە هەولێر دابەشدەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی بەردەوامی پرۆسەی دابەشكردنی زەویدا، لە سنوری هەرسێ سەرۆكایەتی شارەوانیی بنەسڵاوەو دارەتو و كەسنەزان، نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە نیشتەجێی ئەو سنورانەن دابەش دەكرێت. 
راشیگەیاندوە، دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكومەت كە بڕیاری لەسەر دراوە بەردەوامەو هەمو ئەو فەرمانبەرانەی مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، دەبنە خاوەن زەوی خۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group