نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بە دەنگدانی ئۆنلاین پشتگیریی لەهاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ كردوە بۆئەوەی نازناوی یەكەمین باشترین هاندەران لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هیواشیخواستوە هەمو كوردستانیان لە هەر كوێبن بەشداربن و دەنگیان پێ بدەن بۆئەوەی نازناوە جیهانییەكە بەدەستبهێنن، لە هەمانكاتیشدا سوپاسی یەكێتی تۆپی پێی جیهانیی (فیفا)ی كردوە كە هاندەرانی یانەی زاخۆی بە یەكێك لە سێ كاندیدەكان دەستنیشان كردوە.