ڕێباز حەملان: دەبێت ئەمڕۆ پرسی چوار مووچەكەی هەرێم یەكلا ببێتەوە

پێش 4 هەفتە
نەوا-
ڕێباز حەملان ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەغداد داوای جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پابەندی لە هەرێم كردووە، ئێمەش ئەو پابەندیانەمان جێبەجێ كردووە، بابەتی داهاتی ناوخۆیە هەموو مانگێك ڕەوانە كراوە، تەرازووی پێداچوونەوە "میزان مراجەعە" هەموو مانگێك نێردراوە، لیستی مووچەیە هەموو مانگێك نێردراو،.دەشڵێت: ئەوەی ماوەتەوە دەبێت حكومەتی عێراق بەپێی یاسای بودجە پابەند بێت بە ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان.
باسی لەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ دیداری تایبەتی لە نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، كە تیایدا پرسی دوای هەڵبژاردن و بابەتی بوجە و مووچەی هەرێمیش گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت.
جەختی لەوەشكردەوە، ئەو چوار مووچەیەی ماوە و بەغداد بۆ هەرێمی كوردستانی نەناردووە دەبێت ئەمڕۆ یەكلا بكرێتەوە، چونكە ئەوە مافی هەرێمی كوردستانە و هەرێمی كوردستانیش هەموو بابەندیەكی خۆی جێبەجێكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group