دەنگی تەقینەوەكەی هەولێر پرۆسەیەكی هێزەكانی هاوپەیمانان بوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دوابەدوای بیستنی دەنگی تەقینەوەیەك لەشاری هەولێرو دەوروبەریی، سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندوە،  هێزەكانی هاوپەیمانان لەناو كەمپی زێرەڤانی لە باشوری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پاشماوەی تەقەمەنی بەسەرچویان تەقاندوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ روداو ئاماژەشیكردوە، پرۆسەكە بەكۆنترۆڵكراوی ئەنجامدراوەو هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێنەكەوتوەتەوە، ئەو دەنگە بەهێزەی هاوڵاتیان لە گەڕەكە جیاوازەكانی هەولێر بیستویانە، تەنیا ئەنجامی تەقینەوەی ئەو پاشماوە تەقەمەنیانە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group