نەوا-
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لە دوای جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت، هەرێم بە داهاتی نەوت و نانەوتی خۆی مانگانە بڕی 665 ملیار دینار بە كاش دەخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عیراق، بەمشێوەیە حكومەتی هەرێم بەڕێژەی 71% ی تێچوی موچەی مانگانە دابین دەكات، واتە تێچوی موچەی مانگانەی هەرێم لەسەر حكومەتی فیدڕاڵی لەئێستادا تەنها 280 ملیار دیناری پێویستە كە 29%ی موچەی مانگانەیە.
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران وتوشیەتی: بەپێی دوا لێدوانی بەڕێوەبەری گشتی نەوتی باكور بڕی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت كە داهاتی كاشی مانگانەی فرۆشتنی ئەم بڕە نەوتە دەگاتە 545 ملیار دیناری مانگانەو داهاتەكەی هەموی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵە.