نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: دیدارو چاوپێكەوتنیان لەگەڵ هەندێك لە سەركردەكانی عیراق هەبوە كە لە هەڵبژاردندا سەركەوتنیان بە دەستهێناوە، ئەوان گوێ لە هەموان دەگرن بۆئەوەی بزانن هەنگاوی داهاتویان چۆن دەبێت، هیوادارن بە زویی حكومەتی نوێی عیراق پێكبهێنرێت مەرجی ئەوانیش بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق جێبەجێكردن و پابەندبونە بە دەستور.
مەسرور بارزانی كە هاوكات جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە وتیشی: ئەگەری دەستكاریكردنی كورسی كۆتا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق رەتدەكەنەوەو قبوڵی ناكەن.