"لەگەڵ مالكی هاوڕابوین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستور"

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبونەوەی لەگەڵ نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، لەگەڵ نوری مالكی دۆخی گشتی عیراق و دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵیان تاوتوێ كردوە.
راشیگەیاندوە، هەردولا هاوڕابوین لەسەر گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو رێككەوتنەكان .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group