یەكێتی پۆستە ئیدارییەكان لە بزووتنەوەی گۆڕان وەردەگرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە، قۆناغێكی نوێ لە گۆڕانكاریی ئیداری لە حكومەتی خۆجێیی سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێكردووە.
بۆ ئەو مەبەستەش یەكێتی لیژنەیەكی حكومیی تایبەتی پێكهێناوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستانەی پێشتر بە بزووتنەوەی گۆڕان درابوون، ئامانجی یەكێتی ئەوەیە هیچ پۆستێك لە دەستی گۆڕاندا نەهێڵێت.
بەپێی ئەوەی میدیای یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، بزووتنەوەی گۆڕان نزیكەی 30 پۆستی لە دەستدابووە، تاوەكو ئێستا 10 پۆستیان لێ وەرگیراوەتەوە كە بەم شێوەیەن، پێنج بەڕێوەبەری گشتی، دوو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە.
هەروەها عەتا محەمەد بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی رایگەیاندووە، پڕۆسەی وەرگرتنەوەی پۆستەكان گشتگیرە و سەرجەم ئاستەكان دەگرێتەوە، بە پۆستی پارێزگاری سلێمانیشەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group