نەوا-
بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ماوەی داشكان بۆ ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستوە درێژكرایەوە.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە دەرفەتێكی دیكە بەو هاوڵاتیانە بدات كە تاكو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستوە داشكانیان بۆ بكرێت ئەگەر پێوەری ئاو ببەستن و ببنە هاوبەشی فەرمی ئەوا داشكاندنەكە دەیانگرێتەوە لە 23ـی تشرینی دوەمی 2025ـەوە تا 1ـی نیسانی 2026 بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان وتوشیەتی، بەپێی بڕیارەكە هەر هاوڵاتییەكی دانیشتوی سەنتەری شارە گەورەكان كرێی پێشوی ئاویان كە مانگانە 80 هەزار دینار یاخود 45 هەزار دینار بو كەمكرایەوە بۆ 20 هەزار دینارو بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی شارەكانن هەردو بڕە پارەكە كەمكرایەوە بۆ 10 هەزار دینار، هاوڵاتیانیش دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن كە یارمەتیدەرە بۆ دۆخی داراییان.