نەوا-
هەڵمەتێكی نەمام چاندن لەشاری كەركوك دەستیپَكردو رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەلێدوانێكدا رایگەیاند، پشتێنەیەكی سەوزایی بۆ كەركوك دەستپێدەكەن، ئەم هەڵمەتەش پێنجەمینجارە لەم شوێنە نەمام دەچێنن، چونكە شوێنەكە فراوانە پێویستی بەوەیە ناوبەناو هەڵمەتی نەمام چاندنی تیادا بكەن.
پارێزگاری كەركوك وتیشی: ئەو شوێنەی هەڵمەتەكەی تیادا دەستپێكردوە 27 كیلۆمەترە بڕیاریاندا هەموی داری تیادا بچێنین تا بەتەواوەتی زەوی و ئاسمانی كەركوك سەوز دەكەن، هەروەها شوێنە گرنگەكانیشیان دیاریكردوە كە پێویستە سەوز بكرێن و ببێتە پشتێنەیەكی سەوزایی بۆ شارەكە.