نەوا-
پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، چەندین گەڕەك لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو سودمەند بون بەتەواوبونی هەردوو قۆناغی جێبەجێكردنی پرۆژەكە كێشەی كەمئاوی تا 30 ساڵی داهاتو لە شاری هەولێر چارەسەر كراوە.
راشیگەیاندوە، لەقۆناغی یەكەمدا ئاو بە 32 گەڕەك گەیشت و لە قۆناغی دوەمیشدا نزیكەی 50 گەڕەكی شاری هەولێر ئاوی پێگەیشت، پاشان گەڕەكەكانی تریش گرفت و كێشەی كەمئاویان نەمان، هەردوو هێڵی پڕۆژەكە لەماوەی یەك كاتژمێردا نزیكەی 20 هەزار مەتر سێجا ئاو فلتەر دەكات كە بۆ خواردنەوە دەشێت ئەو رێژەیەش دەكاتە كۆی هەمو ئەو ئاوەی لە هەرسێ پرۆژەی ئیفرازو ئەو بیرانەی ئاویان بۆ هەولێر دابین دەكرد.