نەوا-
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، كۆبونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ئەنجامدراوە تایبەت بە رێكخستنەوەو رێكارەكانی هاوردەو هەناردەكردنی بەرهەم و گفتوكۆیەكی هاوبەشكراوە سەبارەت بە چۆنیەتی رێكخستنەوەی پڕۆسەكەو بەبازاڕكردنی بەروبومەكان.
ئاماژەشیكردوە، هەردو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ هەماهەنگی دەكەن بۆ پێشخستنی سێكتەری پەلەوەری و چارەسەركردنی كێشە هاوبەشەكان، هەروەها تاوتوێی چۆنیەتی پێداچونەوە بە بڕیارو راسپاردەكانی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عیراقی بەتایبەت بابەتی قەدەغەی هاوردەی مریشك لە دەرەوەی هەرێم كراوە .
هەر لە كۆبونەوەكەدا دوابەدوای خستنەڕوی داتاو ئامار و زانیاری و بەرەو پێشچونەكانی كەرتی پەلەوەر لە هەرێمی كوردستان توانراوە ئەو دڵنیاییە بدەن كە هەرێم پێویستی بە هاوردەكردنی گۆشتی مریشكی بەستو نیەو گەیشتونەتە ئاستی خۆبژێویی، لەئێستادا زیادەی بەرهەم هەیە بۆ ئەم مەبەستە جەختكراوەتەوە لەسەر هەماهەنگی و رەخساندنی دەرفەتی ساغكردنەوەو كرانەوەی بازاڕەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراق بەڕویاندا.