سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی: ئامادەكاریی بۆ قۆناغی داهاتووی دابەشكردنی زەوی دەكەین

13 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەكاریی بۆ  قۆناغی داهاتووی دابەشكردنی زەوی دەكەین كە زۆرترین زەوی لە سنووری سلێمانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، كێشەی نەبوونی بودجە و كەمیی ستافیان هەیە كە پرۆسەكە پێویستی بە كۆمەڵێك كەسی تایبەتە .
لەیلا عومەر ئاشكراشیكرد، و هەر ئەمساڵ زیاتر لە 550 فەرمانبەرمان لە سەرجەم میلاكەكان خانەنشین بوون و كەس نەهاتووەتە شوێنیان، ئەوەش بووەتە بەربەست لەبەردەم كارەكانیان و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بێتە سەر هێڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group