سۆمۆ: نزیكەی 6 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە كراوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) بڵاویكردەوە، لەمانگی تشرینی یەكەمدا بڕی 110 ملیۆن و 923 هەزارو 47 بەرمیل نەوتیان هەناردەی دەرەوە كردوە كە داهاتەكەی زیاتر بوە لە 7 ملیارو  30 ملیۆن و 689 هەزارو 366 دۆلار.
ئاماژەشیكردوە، لە ماوەیەدا بڕی 5 ملیۆن و 834 هەزارو 864 بەرمیل نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان  لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردە كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group