هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی دەستیپێكرد

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان لەسلێمانی بڵاویكردەوە، بە دروشمی (یەكدەگرین بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژی دیجیتاڵی ‌و هەمو جۆرەكانی توندوتیژی دژی ژنان‌و كچان) هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دەستیپَكردوە.
راشیگەیاندوە، لەو هەڵمەتدا 16 نەمام لە ناو پاركی هەواری شار وەك ئاماژەیەك بۆ هەڵمەتەكە نێژرا كە چەندین بەرپرسانی حكومی تیایدا ئامادەبون.
هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی هەڵمەتێكی نیشتیمانییە هەمو ساڵێك لە 25 نۆڤەمبەر دەستپێدەكات بۆ ماوەی 16 رۆژ بەردەوامدەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group