لە شەپۆلی بارانباریندا ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە پێشبینی شەپۆلی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری دروستبونی لافاو كراوە.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بڵاویكردۆتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكان بە دو قۆناغ شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە یەكەمیان رۆژی یەكشەممە 7 تا 8ی كانونی یەكەم دەبێت و لە قۆناغی دوەمیشدا رۆژی سێشەممە 9-12 تاوەكو كۆتایی هەفتە شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت.
هاوكات ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاندوە، بارانبارین بەرێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای نەینەوا و دهۆكەوە دەستپێدەكات و لەناوچەكانی دیكەی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە، رێژەی بارانەكە لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین و سۆران و ناوچەكانی ئاكرێ و بارزان و ئامێدی و بەردەرەش و كۆیەو مێرگەسور زیاتر دەبێت، هەندێك جار لێزمە باران دەبێت و ئەگەری دروستبونی لافاویش لەو ناوچانەدا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group