داوا لە كاندیدو لایەنەكان دەكرێت پۆستەرەكانی بانگەشە لێبكەنەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
زەردەشت رەفیق وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندوە: بەپێی بەدواداچونەكانیان ژمارەیەكی زۆر كەم ریكلام و پۆستەری كاندیدو حزب و لایەنەكان لە شەقامەكانی سلێمانی و قەزاو ناحییەكان دەبینرێن و لە چەند رۆژی داهاتودا بە فەرمی داوایان لێدەكەن لێیان بكەنەوە.
وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە سایتی فەرمی یەكێتی وتوە، دەبێت دوای مانگێك بەسەر هەڵبژاردندا سەرجەم كاندیدو حزب و لایەنەكان ئەو ریكلام و پۆستەرانەی لە ماوەی بانگەشەدا هەڵیدەواسن لایبەرن، بەڵام هێشتا ژمارەیەكی كەم ریكلام و پۆستەری بانگەشە لانەبراون و سەرۆكایەتی شارەوانیش وەك ئەركی خۆی ئاگاداریان دەكاتەوە كە لایبەرن، هەر كاندیدو حزبێك لاینەبات لیژنەیەك بۆ كۆكردنەوەی پێكدەهێنن و تێچووی لێكردنەوەكانیان لێوەردەگرنەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group