نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە 7/12 لیستی موچەی مانگی تشرینی دوەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كردوە.
ئەم راگەیەنراوە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردو كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هات، وەك لە هەندێك كەناڵی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە، جگە لە موچەی مانگی 10 كە بڕیارە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بنێردرێت، هەرێمی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە موچەی مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵی فەرمانبەران نەفەوتێن و دابەشبكرێن، بەڵام لەسەر ئەو دوو موچەیە تائێستا هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی نیەو چارەنوسی بەنادیاری ماوەتەوە.