وەزیری پەروەردە: هەموو قوتابخانە زیانلێكەوتووەكانی لافاو نۆژەن دەكرێنەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی قوتابخانە زیانلێكەوتووەكانی لافاو رایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆك وەزیرانی هەرێم هەموو قوتابخانەكان نۆژەن دەكرێنەوە.
 باسی لەوەشكرد، لە هەفتەی داهاتووەوە كاری نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان دەستپێدەكات و ئەوەی پێویست بێت بۆ قوتابخانەكانی دابین دەكەن. 
 ئالان حەمە سەعید دەستخۆشی لە تەواوی مامۆستایان كرد كە لەم بارودۆخەی لافاوەدا دەوامیان كردووە. 
 لەبارەی راگەیاندنی پشوو، وەزیری پەروەردە وتی، دەسەڵات دراوەتە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ ئەوەی لە كاتی كارەساتی سرووشتیدا، بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو رابگەیێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group