كەشناسی هەرێم: ئاسمان دەبێتەوە هەور و باران و بەفریش لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت

18 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە15-12، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەكاتەكانی درەنگ ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆك) لەگەڵ دەست پێكردنی نمە بارانی كەم لەناوچە سنووریەكانی رۆژئاوا.
باس لەوەشكراوە، پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، جگە لەناوچە شاخاوییەكان كە یەك بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ سێشەممە16-12، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەكاتەكانی بەیانی لەناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دهۆك پاشان كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر، لەگەڵ ئەگەری نمەبارینێكی كەم لەسەنتەری شاری هەولێر, وەهەروەها بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەكان, پاشان بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو كەش سەقامگیر دەبێتەوە.
لە بارەی پلەكانی گەرماوە ئەوە هاتووە: پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ لەناوچە سنووریەكان بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆك: 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 6 پلەی سیلیزی
كەركوك: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 4 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 8 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group