عومەر گوڵپی: ئەو نەوتەی بۆ پێداویستی ناوخۆیی وەرگیراوە چارەنوسی نادیارە

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە رۆژی 27/9ـەوە هەمو رۆژێك 50 هەزار بەرمیل نەوت بەناوی پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ لە بەنزین و نەوتی ماڵان و گاز لە كۆمپانیای سۆمۆ وەردەگیرێتەوە، تا ئەمڕۆ كۆی ئەو نەوتەی وەرگیراوە گەیشتوەتە 3 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل و چارەنوسی نادیارە.
راشیگەیاندوە، پاساوی دەسەڵات بۆ گلدانەوەی ئەو پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەی رۆژانە بریتیبوە لە پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ لە بەنزین و نەوت و گاز بەنرخی حكومی گونجاو، بەڵام خەڵك بەنزین و گاز بەنرخی بازرگانی دەكڕێت و نەوتەكەش كە بە 104 هەزار دینار بە خەڵك دەفرۆشرێت.
عومەر گوڵپی داواشی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردوە داهاتی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی رۆژانە دەیپاڵێون بۆ هاوڵاتیان ئاشكرا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group