هۆكاری گیانلەدەستدانی شۆفێرەكەی سەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگەیەنرا

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كاوان عومەر لێپرسراوی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری سوتەمەنی كە لە تاسڵوجەوە بە ئاڕاستەی عەربەت رۆشتوە، بەهۆی ئەوەی شۆفێرەكە خەوی لێكەوتوە‌و لەهەمانكاتدا تیژڕەو بوە، كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە‌و خۆی كێشاوە بە ئامێرێكی قیرتاوكردن و پاشان خۆی كێشاوە بە دو ئۆتۆمبێلی دیكەی عادیلەدا.
ئاشكراشیكردوە، لەئاكامی ئەو روداوەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە گیانیلەدەستداوەو لەئێستاشدا تیمەكانی هاتوچۆ لە شوێنی روداوەكەن و هێڵكاریان دەستپێكردوە.
جێی ئاماژەیە ئەم روداوە یەكەم روداوی هاتوچۆی سەر شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانییە كە گیانلەدەستدانی لێبكەوێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group