عێراق دەرگای دامەزراندنی لەسەر دەرچوانی كۆلیژە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق  لەراگەیەنراوێكیدا داوای لە دەرچوانی كۆلێژەكانی پزیشكی ددان، دەرمانسازی، و كۆلیژو پەیمانگە پزیشكی و تەندروستییەكان ساڵی خوێندنی 2023-2024  هەرێمی كوردستان كردوە لەرێگەی فۆرمی ئەلەكترۆنیەوە داواكاری بۆ دامەزراندن پێشكەش بكەن .
وەزارەتەكە ڕاشیگەیاندووە، ئەم بانگەوازە بەشێكە لە ڕێكارەكانی دامەزراندنی كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، بەپێی بڕگەكانی یاسای دەرچوونی پزیشكی ژمارە (6)ی ساڵی 2000.
هاوكات بەشی پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوەكانی وەزارەتی تەندروستیی ڕوونی كردەوە كە فۆڕمی داواكاری ئەلیكترۆنی لە بەرواری ڕاگەیاندنەكەوە بۆ ماوەی مانگێكی تەواو بەردەست دەمێنێتەوە، داواش لەو كەسانە دەكات كە شایستەن پابەندی ڕێنماییە فەرمییەكان بن و ڕێكارەكانی پێشكەشكردن تەواو بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group