سەرۆك وەزیرانی عێراق: یەدەگی زێرمان گەیشتۆتە 172 تۆن
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بودجەی سێ ساڵە هاوكارییەكی باشی كردین لە بەدیهێنانی سەقامگیری و خەرجیی گشتی و گەرەنتیكردنی پارەداركردنی پرۆژەكانی حكومەت، بەڵام پێناچێت بۆ داهاتوو پەنای بۆ بەرینەوە، بۆ بودجەی ساڵی 2026 حكومەت كۆمەڵێك خاڵی گرنگی داناوە كە لە داڕشتنەوەی بودجەدا پشتیان پێببەستێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەدەگی دۆلار 108 ملیارە و زێڕیش گەیشتووەتە 172 تۆن، كۆی كۆی قەرزی دەرەكی 10 ملیارو 56 ملیۆن دۆلارە، هیچ وڵاتێكیش نییە لە جیهاندا قەرزی دەرەكی نەبێت.
سەبارەت بە ژمارەی مووچەخۆرانی عێراق سودانی ئاشكرایكرد، ژمارەی فەرمانبەران لە ساڵی 2025دا چوار ملیۆن و 550 هەزار و ژمارەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دوو ملیۆن و 960 هەزار كەسە، جگە لەوەش ساڵانە شەش ترلیۆن دینار بۆ چاودێریی كۆمەڵایەتی تەرخاندەكرێت.