كەشناسی هەرێم: بارانبارین و بەفربارین دەستپێدەكاتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم دەستپێكردنەوەی بارانبارین و بەفربارینی لە ناوچە شاخاوییەكان ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە23-12، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران لەو ناوچانە و هەروەها ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوەڕاستی هەرێم لە كاتەكانی دەڕەنگانی شەودا، بەفر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
باسی لەوەشكردوە، پلەكانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ چوارشەممە24-12،كەشناسی ئاشكرایكردوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بەردەوامبوونی بارینی نمە باران و پاشان لە كاتەكانی نیوەڕۆدا كەش ئاسایی دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
كەركوك: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group