ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێم بەهێزدەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، بە ئامادەبونی گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو راوێژكاری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و كونسوڵی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر گرێبەستێكی بازرگانی لە نێوان كۆمپانیایەكی هەرێم و ئێران واژۆكرا.
گەیلان حاجی سەعید لەوبارەیەوە باسی لەوەكردوە، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەردولا دەكەنەوەو ئەم گرێبەستە هەنگاوێكی گرنگە لە پتەوكردنی پەیوەندیەكان و پشتگیری دوپاتدەكەنەوە بۆ هەر گرێبەستێك كە ئامانج خزمەت كردن بێت بە كەرتی ئابوری هەرێمی كوردستان.
باسیشكراوە كە ئامانج لەم گرێبەستە بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوردەكردنی بەرهەمەكانی كۆمپانیا ئێرانیەكەیە بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group