لە سلێمانی خواست لەسەر كارەبا بەڕێژەی 42% كەمیكردووە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی دەڵێت، لە دوای جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕووناكییەوە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بە ڕێژەی 42% كەمیكردووە.
غالب محەمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە مانگی 12ی ساڵی 2024، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بەتێكڕایی 1912 مێگاوات بووە و لە مانگەكەدا بەتێكڕایی 8:31 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ دوای جێبەجێكردنی پرۆژەی رووناكی لە مانگی 12 خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بەبەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە بۆ 1107 مێگاوات، بەوەش خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی 42% كەمیكردوە، جگە لەو شوێنانەی لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناكی بوون بە بەردەوام لەم مانگەدا بەتێكڕایی 14 كاتژمێر كارەبایان هەبووە.
سەبارەت بە هۆكاری كەمبوونەوەی خواست غالب محەمەد ئاشكرایكرد، ئێستادا هاوڵاتیان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسیارانەتر كارەبا بەكاردەهێنن بۆیە خواست كەمیكردووە، هەروەها كە كارەبا بەردەوام بێت، سیستم و تۆڕی كارەبا سەقامگیرتر دەبێت و خواست كەم دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group