محەمەد حاجی مەحمود: بەغدا نایەوێت گرفتەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەسێیەمین دیداری گوڵەخانەدا محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لەساڵی 2025دا سێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە نەنێردراوە، ئەمەش بەردەوامیدانە بە كێشە داراییەكانی نێوان هەردولاو بەغدا نایەوێت گرفتەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات.
محەمەد حاجی مەحمود وتیشی: فشارەكانی بەغدا ناتوانن ئیرادەی گەل بشكێنن، دروشمی سیاسی برایەتی كوردو عەرەبیش تەنها دروشمی بێ ناوەڕۆكن و لە واقیعدا بەكردەیی جێبەجێ نەكراون، بۆیە پێویستە دیمەنی سیاسی عیراق بەباشی تەماشابكرێت و دوربێت لە دروشمە بریقەدارەكان و راستییەكان وەك خۆیان ببینرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group