نەوا-
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ رەشید ئەلعەزاوی ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عیراقی كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، هەردو ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی و حزبی ئیسلامی عیراقی گفتوگۆیانكردوە لەبارەی بارودۆخی عیراق و ناوچەكەو جەختیان لەسەر زوتر هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كروەتەوە.
راشگەیەنراوە، لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا بەپێویست زانراوە كە چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و دابینكردنی بژێوی هاوڵاتیان ئەولەویەتی كاری حكومەتی نوێی عیراقی بێت.