پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر: بەكارهێنانی بیری پایل هۆكارێكە بۆ نەمانی كانیاوەكان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بڵاویكردەوە، بەكارهێنانی بیری پایل هۆكارێكە بۆ نەمانی كانیاوەكان و بەبیابانكردنی شوێنەكەو تێكدانی سروشت، هەر بۆیە درێژە بە كارو چالاكی و گەڕانی بەردەوام دەدەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگە لە كەسانی سەرپێچیكارو لادەر لەیاسا.
بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاندوە، لە هەڵمەتێكیاندا مەفرەزەكانیان توانیویانە لە ناحیەی كەسنەزان دەستبەسەر یەك ئامێری بیرلێداندا بگرن كە بە نایاسایی كاریانكردوە،  هەروەها رێكاری یاسایی  لەبەرامبەردا گیراوەتەبەرو كەلوپەلە دەستبەسەردا گیراوەكانیش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی كراون بەمەبەستی لەناوبردنیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group