وەزارەتی دارایی: لەپاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممەوە دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە،  رۆژی دووشەممە 29/12 دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەم دەكرێت و رۆژی چوارشەممە 31/12 كۆتایی دێت. 
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی كاش لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق دەكەوێتە رۆژی دووشەممە لەكاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەكە بۆ سەرجەم بانكەكان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان، داوا لەسەرجەم موچەخۆران دەكەن لەدوای كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بانكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەكانیان بەپێی خشتەی راگەیەنراو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group