ئۆجەلان: ئەو كۆمەڵگەیەی گەنجەكانی خۆی لەدەستداوە كۆمەڵگەیەكی دۆڕاوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە پانێڵێكدا كە لە شاری ئیستانبوڵ تایبەت بە پرسی گەنج ئەنجامدرا، پەیامێكی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) خوێنرایەوە. 
لەبەشێكی پەیامەكەدا ئۆجەلان رایگەیاندوە، گەنجان داینەمۆی گۆڕان و نوێبونەوەن، ئەو پرۆسە سیاسی و كۆمەڵایەتییەی كە بارە ئایدۆلۆژییەكەی هەڵنەگرن و لە پراكتیكدا رێكی نەخەن چانسی سەركەوتنی زۆر كەمە، بۆیە ئەو كۆمەڵگەیەی گەنجەكانی خۆی لەدەستداوە نەك هەر كۆمەڵگەیەكی دۆڕاوە، بەڵكو مافی مانەوەی لەدەستداوەو پێچەوانەكەشی راستە.
ئۆجەلان راشیگەیاندوە، ئەو گەنجانەی كۆمەڵگەو كۆمەڵایەتیبونیان لەدەستداوە ئاییندەیان لەدەستداوە لە هەر شوێنێك كۆمەڵگەبونی سۆسیالیستی و سەركەوتنی تێكۆشان نەبێت شیبونەوەو پەرتەوازەیی و لەناوچون دێتەكایەوە، كەسایەتی تەنها وەك پارچەی كۆمەڵگەیەكی رێكخراو مانای دەبێت و كۆمەڵگە تەنها بە كەسایەتیی رێكخراو توانای مانەوەی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group