بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی رێگاوبان هۆشداریی دەداتە شۆفێران و هاوڵاتیان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن هۆشدارییدایە شۆفێران و هاوڵاتیان كە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی هەولێر لەرێی هەشت تیمەوە بەردەوامن لە كاركردن بۆ راماڵینی بەفرو پاككردنەوەی رێگاكان.
راشیگەیاندوە، بەردەوام تیمەكان لە ئەركدا بون و ژمارەیەك شۆفێرو هاوڵاتیان رزگار كردوە كە بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەوە گیریان خواردبو.
راشیگەیاندوە، شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما، بەشێك لە رێگاكان بونەتە بەستەڵەك و شەختەو هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ئاستەم بوە بەتایبەت لەرێگاكانی (لۆفەكانی سەفین-گەرۆتە)، (شەقڵاوە-هیران)، (لۆفەكانی زینەتیر)، رێگای سەرەكی ئاقوبان، هاوكات تیمەكان بەردەوامدەبن لە راماڵینی بەفر  ئێشكگردەبن بۆ كردنەوەی رێگاكان و هاوكاریكردنی هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group