بەنگین ڕێكانی: ئەگە بێت و شتەكان بە دڵی پارتی نەبن دوور نییە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكشێینەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەنگین ڕێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەی حكومەتی عێراق لە پشكی پارتی، كە بەشدارە لە كۆبوونەوەكانی پرسی جێگری دووهەمی سەرۆكی پەرلەمان لە پشكی كورد، پاش بەریوەچوونی گەڕەكانی هەڵبژاردن و یەكلانەبوونەوەی لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا كاندیدی پارتی و ڕێبوار كەریم كاندیدی هەڵوێست، ڕایگەیاند: ڕوونە كە بابەتەكە تەنها هەڵبژاردن نییە و بابەتەكە سیاسییە بێئەنجامبوونی دوو گەڕی دەنگدان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجامی هەڵبژاردنی پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەرچییەكبێت كاریگەری تەواوی لەسەر كۆی پرس و پرۆسە سیاسییەكانی دیكە دەبێت و ئەنجامەكە هەموو شت دیاریدەكات.
ئاكشراشیكرد، ئەگە بێت و شتەكان بە دڵی پارتی نەبن ئەوا هەڵوێستی زۆر توند و بەهێزی دەبێت و دوور نییە بگاتە كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group