نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانراوە تۆمەتبارێك دەستگیر بكرێت بەتۆمەتی چونە سەرماڵی هاوڵاتیەك و دزینی چەند پارچە ئاڵتون و جوانكاری خانمان و كامێرایەكی چاودێری.
راشیگەیاندوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە سكاڵا تۆمار كرا دەستبەجێ دەستكرا بەلێكۆڵینەوەو بەدواداچون لەڕێگەی مەفرەزەكانەوە توانرا تۆمەتبارێكی تەمەن 28 ساڵان دەستگیر بكرێت، تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەپێی یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.