سایلۆی سلێمانی چەكی شایستەی دارایی جوتیاران دابەشدەكات

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جوتیارانەی كردەوە كە گەنمیان رادەستی سایلۆكەیانكردوە، رۆژی چوارشەممە 7/1 لە بەڵگەنامەی ژمارە 1 تا ژمارە 459 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان.
سایلۆی سلێمانی راشیگەیاندوە، هەمو ئەو جوتیارانەی كە ژمارەی بەڵگەنامەكانیان دەكەوێتە نێوان ئەو دوو ژمارەیەو رەسیدەكانیان 500 تۆنە ئەوا سەردانیان بكەن، هەروەها پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەكەی بە ناوەوە رادەستكراوە خۆی ئامادە بێت یاخود كەسی ئامادەبو بریكارنامەی بۆ كرابێتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group