دادگای مێرسین سزایەكی تری بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
دادگای سزادانی مێرسین بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە سەرۆك كۆمار، سزای یەك ساڵ و 5 مانگ و 15 رۆژ زیندانیكردنی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دەركرد.
لە دانیشتنی دادگاكەدا پارێزەرانی دەمیرتاش داوای كاتی زیاتریان كرد بۆ بەرگرییەكانیان، بەڵام دادوەر بە پاساوی پێدانی كاتی پێویست لە رابردودا داواكەی رەتكردەوە، لە بەرامبەردا پارێزەران ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئاماژەیان بە پێشێلكردنی مافی دادگاییكردنی دادپەروەرانەدا تەنانەت داوای گۆڕینی دادوەریان كرد بەڵام داواكەیان قبوڵ نەكرا.
دەمیرتاش ئێستا لەزیندانی ئەدرنە بەندكراوە بەهۆكاری ئەمنی رێگەی پێنەدرا بەشداریی دانیشتنەكەی مێرسین بكات و تەنیا پارێزەرانی ئامادە بون. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group