وەزیری پەروەردە: زیاتر لە 8 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قوتابخانەكانی هەرێم تەرخانكراوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەمەبەستی دابینكردنی گەرمی بۆ ناوەندەكانی خوێندن لە وەرزی زستاندا، بڕی 8 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ تەواوی قوتابخانەكانی هەرێم تەرخانكراوەو پڕۆسەی دابەشكردنیش لەهەندێك ناوچە دەستیپێكردوە.
ئالان حەمە سەعید وتیشی: پڕۆسەی گەیاندنی سوتەمەنی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دەستیپێكردوە، بەشێوەیەك تەنیا لە پارێزگای دهۆك نزیكەی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ناوەندەكانی خوێندندا دابەش كراوەو پڕۆسەكە لە ناوچەكانی دیكەش بەردەوام دەبێت تاوەكو هەمو قوتابخانەكان سودمەند دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group