نەوا-
لقی هەولێری یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لۆجستیك لەبەرواری 14 تا 18/1 لەشاری هەولێر دەكرێتەوە كە ئامانجی سەرەكی پێشانگاكە بریتیە لە ناساندن و پەرەپێدانی لۆجستیكە لە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی پەیوەندییە لەنێوان كۆمپانیا خۆماڵیەكان و كۆمپانیا نێودەوڵەتیە تایبەتیەكانی بەشی گواستنەوە.
راشیگەیاندوە، سودە ستراتیژییەكانی ئەم پێشانگایە بریتین لەناساندنی تواناو پێداویستیەكانی بەشی لۆجستیك لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەو هەروەها هۆكارێكە بۆ ئاشناكردنی بازرگانان و كەرتی تایبەت بە نوێترین تەكنەلۆژیای ئەم بوارە.