هەسەدە هۆشداریدا لە هێرشكردنە سەر ئەو زیندانانەی داعشیان تیادایە

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییەو هەڕەشە بەردەوامەكان دژی هەرێمەكانی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا، چەكدارانی داعش هەوڵدەدەن ئەم دۆخە بقۆزنەوە بۆ دەستپێكردنی هێرش بۆ بەئامانجگرتنی ئەو زیندانانەنی كە ئەندامەكانیانی تێدایە.
هەسەدە راشیگەیاندوە، هێزەكانیان لە ئامادەباشی تەواودان بە هۆشیارییەوە هەمو رێوشوێنێكی پێویستیان گرتوەتەبەر بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی زیندانەكان و رێگریكردن لە هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی، لە ئێستاشدا زیندانەكان پارێزراون و لە ژێر كۆنترۆڵی تەواوەتیدان، بەڵام بەردەوامبونی ئەم دۆخە دەتوانێت ببێتە هۆی نائارامی گشتی و هەڕەشەیەكی راستەقینە بۆ سەر ئاسایشی ئەو زیندانانەی كە داعشیان تێدایە، لە هەمانكاتدا دەتوانێت ببێتە هەڕەشەی گەڕانەوەی ناوچەكە بۆ ساڵانی رابردو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group