عەلی حەمە ساڵح: كوردی رۆژهەڵات خۆیان لە هەموان باشتر بەرژەوەندی خۆیان دەزانن

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، كوردی رۆژهەڵات لە گۆڕەپانی سیاسی و كلتوری و فەرهەنگی ئێراندا بونیان هەیە، خۆیان لە هەموان باشتر بەرژەوەندی خۆیان دەزانن، ئەركیان پشتتوانیكردنە لە هەنگاو و هەوڵ و هەڵوێست و بیركردنەوەیان، نەك بڕیاردان لەبری ئەوان و دیاریكردنی نەخشەڕێگای ژیان لە بری ئەوان. 
راشیگەیاندوە، خەباتی هەر پارچەیەك لەپارچەكانی بەهی خۆیان دەزانن و پشتگیریكردنیشیان ئەركە، كوردی رۆژئاواش خۆیان باشتر لەو واقعە سیاسیە تێدەگەن و پلان و هەنگاوی بۆ دەنێن و قوربانیان بۆداوە ئەركیان پشتیوانیە بۆیان، بۆ كوردانی باكوریش  هەمان  دیدگایان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group