نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی بەشداریكردنیان لە كۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس، لەگەڵ ئیلهام عەلییێڤ سەرۆك كۆماری ئازەربایجان كۆبونەتەوەو هاوڕابون لەسەر گرنگی بەهێزتركردنی پەیوەندیی دولایەنە لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا بەتایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
ئاماژەشیكردوە، عەلییێڤ ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینەو دۆستانەی نێوان هەردو گەلی ئازەربایجان و كوردستان كردوەو بانگهێشتی باكۆی كردون و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەولێر دەربڕیوە.
مەسرور بارزانی راشیگەیاندوە، خواستی هەرێمی كوردستانیان بۆ پتەوكردنی هاریكاریی و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئازەربایجان دوپاتكردوەتەوە.