سۆران عومەر: ئەركی زانایانی ئاینی و لایەنەكانە دژی كافركردنی كورد بوەستنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سۆران عومەر ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، ئەوەی سوپای سوریای عەرەبی بەرامبەر رۆژئاوا ئەنجامی دەدات، لەڕوی نێودەوڵەتیەوە رادەستبونە بە ئیسرائیل و ئەمریكاو توركیا، لەئەنجامدا كۆتاییهێنانە بەئەزمونی رۆژئاوا بۆ ئەمەش لەناوخۆ ناویان لێناوە شەڕی كافر، وەزارەتی ئەوقافی سوریاش فەتوای لەسەر دەركردوە.
سۆران عومەر راشیگەیاندوە، ئەركی زانایانی ئاینی و لایەنە ئیسلامیەكانە دژ بەم كافركردنەی كورد بوەستنەوە، هێزەكانی سوپای سوریای عەرەبی لێوان لێون لەداعش بەوەكالەت و بۆ تۆڵە لەكورد ئەم شەڕە ئەكەن، ئەوەی لەگەڵ میللـەتی خۆی نەبێ، بون و دین و شكۆشی پارێزراو نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group