نەوا-
وەزارەتی بەرگری سوریا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئامادەیی تەواومان بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەمپی ئەلهۆڵ و سەرجەم زیندانەكانی داعش لە ناوچەكە رادەگەیەنین، جەختیش لەوە دەكەینەوە كە ئەولەویەتمان بەرەنگاربونەوەی داعشە.
ئاماژەی بەوەشداوە، داواكارین كە سەركردایەتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات و دەستبەجێ رێككەوتنی 18ی كانونی دوەم جێبەجێ بكات.
وەزارەتەكە ئاشكراشیكردوە، ئێمە پابەندی خۆمان بۆ پاراستنی گەلی كورد و پاراستنی ئاسایشیان دوپاتدەكەینەوە، ئەو بەڵێنەشمان دوپاتدەكەینەوە كە هێزەكانمان نەچنە ناو گوند و شارۆچكە كوردنشینەكانەوەو سوپای سوریا قەڵایەكە بۆ هەموو سوریاییەكان، ئامانجیشی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەكانی حكومەتە.