ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی "نیوزسۆشیاڵ - NewsSocial"، یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد لە زانکۆکانی عێراقدا لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی حکومیدا ڕادەگەیەنن.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان و ڕێکخراوی هاریکاری "نیوزسۆشیاڵ"، ئەمڕۆ هاوبەشییەکی ستراتیژی درێژخایەنیان لە ژێر سەرپەرشتی حکومەتی عێراق ڕاگەیاند، بە ئامانجی بنیاتنانی سیستەمێکی پێشکەوتووی ژیریی دەستکردی نیشتمانی لە عێراق بە ناوی "مەنارە". ئەم دەستپێشخەرییە بە پرۆژەی "سیستەمی مەعریفی زیرەک و ژیریی دەستکرد لە زانکۆکانی عێراق" دەستپێدەکات، کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بە وردی چاودێری دەکرێت و ڕاستەوخۆ لەلایەن نووسینگەی ڕاوێژکاریی سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری زانستی و ئەکادیمی و ژیریی دەستکرد سەرپەرشتی دەکرێت.
لەسەر بنەمای ئەو ڕاستیەی کە زانکۆکان "ئامرازی سەرەکین بۆ گەشەپێدانی ئابووری"، ئاسیاسێڵ و نیوزسۆشیال کاردەکەن بۆ ئەوەی زانکۆکانی عێراق ببنە سەنتەری پڕۆژەی نیشتمانی بۆ ژیریی دەستکرد، کە پنیاتنانی ئابووریی مەعریفی پێشکەوتوو دەبەستێتەوە بە چەسپاندنی سەروەریی دیجیتاڵیی عێراق، هەروەها بەشداریکردن لە پێکهێنانی پیشەسازیی ژیریی دەستکردی عەرەبی کە کاریگەر بێت لە جیهاندا.
پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕاوێژکاریی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی هاریکاری نیوزسۆشیال سەرپەرشتی دەکرێت. بە هۆی ئەم پێکهاتەیەوە، پرۆژەکە بڕیاڕدانی حکومی لە باڵاترین ئاستدا و شارەزایی ئەکادیمی و توانا تەکنیکییە هاوبەشەکان و ژێرخانی نیشتمانی پەیوەندییەکان و داتاکان پێکەوە کۆدەکاتەوە.
ئامانجی پڕۆژەکە ناساندنی (سیستەمی مەعریفی و سەرچاوە زنجیرەییەکانی بەرهەمهێنان لە ڕێی ژیریی دەستکردەوە "CAIR")ـە لە زانکۆکانی عێراق، هاوشانی پێکەوەبەستنەوەیان تا پێکهێنانی تۆڕێکی نیشتمانی کە هەتا سەد زانکۆ و ناوەندی توێژینەوە لەخۆبگرێت. سیستەمەکە هەڵدەستێت بەمانەی خوارەوە:
•لەخۆگرتنی نیشتمانی بە تەواوی لەناو ناوەندە زیرەکەکانی داتا ئاسیاسێڵ، دەستەبەرکردنی سەروەریی دیجیتاڵیی و ڕێگریکردن لە دەرچوونی داتا ئەکادیمییەکان بۆ دەرەوەی عێراق.
•بەکارهێنانی پلاتفۆرمی کۆمپیوتەری و ژیریی دەستکرد پێشکەوتوو، کە پشتگیری زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی بکات، و توانای فراوان بوونی هەبێت بۆ بنیاتنانی مۆدێلی زمانی نیشتمانی لە داهاتوودا.
•سیستەمی CAIR بۆ هاوکاری نێوان مرۆڤ و ئامێر، کە ژیریی دەستکرد دەکاتە ئەندامێکی چالاک لە پرۆسەی توێژینەوە و پەروەردەییدا، نەک جێگرەوەی مرۆڤ.
•سیستەمی DAIR بۆ بە دیجیتاڵکردنی پێشکەوتوو، توانای داخڵکردنی سەدان بەڵگەنامەی هەیە لە یەک کاتدا هەروەها گۆڕینی بۆ ناوەڕۆک کە بتوانرێت گەڕان و شیکاری ئەنجام بدرێت تیایدا، کە پڕۆژە نیشتمانییە گەورەکانی وەک "یادگەی نیشتمانیی عێراقی" و "یادگەی ئەکادیمیی نیشتمانی" کارا و بەتوانا بکات.
پڕۆژەکە، تەنها پەرە بە ژێرخانی زانکۆکان نادات، بەڵکو بناغەی پیشەسازی ژیریی دەستکردی عێراقی دادەنێت، لە ڕێی:
•بەتواناکردنی توێژەران و خوێندکاران و کۆمپانیا تازە پێگەیشتووەکان بۆ دەستگەیشتن بە ناوەڕۆکی زانستیی قووڵ بە زمانەکانی خۆیان.
•بنیاتنانی نەوەیەکی نوێ لە ئەندازیار و توێژەر لە بواری ژیریی دەستکرد-دا لە زانکۆکانی عێراقدا.
•پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی ژیریی دەستکرد کە دەتوانرێت هەناردەی وڵاتانی تری ناوچەکە و باشووری جیهان "گۆی زەوی" بکرێت.
•پێکەوە بەستنی پرۆژەی "یادگەی نیشتمانیی عێراقی" بە ژینگەی زانکۆییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی مێژووی مۆدێرن بە سەرچاوەیەک بۆ بنیاتنانی مۆدێلێکی زمانەوانی عەرەبی دابنرێت کە ڕەگ و ڕیشەی لە کولتوری ناوخۆییدا هەیە.
ئەم پڕۆژەیە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی دەکات لە ڕۆڵی زانکۆ عێراقییەکاندا، و لە دامەزراوەی پەروەردەیی تەقلیدییەوە دەیانگۆڕێت بۆ بزوێنەری سەرەکیی ئابووری دیجیتاڵی، و ناوەندی بەرهەمهێنانی زانست و ژیریی دەستکرد، هەروەها پێکەوە بەستنی توێژینەوەی زانستی ڕاستەوخۆ بە پێداویستییەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگادا.
بەم بۆنەیەوە، بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ سەرۆک و دامەزرێنەری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان ڕایگەیاند:
"چیتر ڕۆڵی کۆمپانیاکانی پەیوەندییەکان تەنها دابینکردنی ژێرخانی پەیوەندییەکان نییە، بەڵکو بنیاتنانی ژێرخانی مەعریفە و ژیریی دەستکرد بووەتە بەشێک لە بەرپرسیارێتی نیشتمانییمان. ئێمە دەمانەوێت سەنتەرە زیرەکەکانی داتاکانی ئاسیاسێڵ ببنە سەکۆیەک بۆ دەستپێکردنی داهاتوویەکی نوێ بۆ گەنجانی عێراق، نەک تەنها ژێرخانێکی تەقلیدی کارپێکردن."
هەروەها دکتۆر عەلی ئەلعەسەم دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هاریکاری نیوزسۆشیاڵ ڕایگەیاند:
"نیوزسۆشیال سیستمی CAIR و DAIRـی پەرەپێداوە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ئامێرەکان لەسەر بنەمای هاوکاری و خزمەتکردنی کۆمەڵگا. هاوبەشیکردن لەگەڵ ئاسیاسێڵ و حکومەتی عێراق ڕێگەمان پێدەدات ئەم مۆدێلە لەسەر ئاستی نیشتمانی جێبەجێبکەین و بیبەستینەوە بە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەک پڕۆژەی یادگەی نیشتمانیی عێراقی و پەرەپێدانی مۆدێلی زمانی عەرەبی و کوردی کە ڕەگیان لە مەعریفەی عێراقدا هەیە".
پرۆفیسۆر د.حەیدەر عەبدولزەهد، بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا بۆ کاروباری زانستی، دووپاتی کردەوە کە:
"ئێمە بە پەرۆشەوە کاردەکەین بۆ یەکخستنی تواناکانی کەرتی گشتی و تایبەت بۆ پەرەپێدانی ئابووری دیجیتاڵیی و مەعریفی لە عێراق، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ دیدگای حکومەتی عێراق بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵیی، بۆ ئەوەی عێراق ببێت بە ژینگەیەکی دیجیتاڵی پارێزراو و پتەوی بەردەوام. هەروەها ئەم پڕۆژەیە وەک درێژکراوەیەکی ستراتیژی هەوڵەکان بۆ پاراستنی مێژوو و مەعریفەی نیشتمانی کار دەکات لەڕێگەی بە بەڵگەنامەکردنی سیستماتیکی دیجیتاڵی بۆ کولتوور و بەرهەمهێنانی زانستی عێراقی لەناو زانکۆکاندا".
پرۆفیسۆر دکتۆر زیا ئەلجومەیلی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری زانستی و ئەکادیمی و زیرەکی دەستکرد ئاماژەی بەوەدا:
"ستراتیژی عێراق بۆ ژیریی دەستکرد لەسەر بنەمای هاوردەکردنی چارەسەریی ئامادە هەنگاو نانێت، بەڵکو بە بنیاتنانی توانا نیشتمانییەکان و بەستنەوەی مەعریفەی ئەکادیمی بە ئابووری ڕاستەقینەوە بنیات نراوە. ئەم پرۆژەیە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی پراکتیکی گەورە دەکات بەم ئاڕاستەیە، هەروەها تەواوکەرێکی سروشتییە بۆ پڕۆژەی پاراستنی میراتی مێژوویی و مەعریفی، و بە بەڵگەنامەکردنی دیجیتاڵی مێژوو و کولتوور و مەعریفەی عێراقی و بەستنەوەی یادگەی نیشتمانیی بە سیستەمی زانکۆیی و توێژینەوەی مۆدێرن.
ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی هاریکاری نیوزسۆشیال، بناغەی هاوبەشییەکی ستراتیژی درێژخایەن دادەنێن کە زانکۆکانی عێراق دەکاتە ناوەندێک بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی مەعریفی پێشکەوتوو، هەروەها دەرگایەک لەبەردەم عێراق دەکاتەوە بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی کاریگەر لە داڕشتنی داهاتووی ژیریی دەستکرد لە ناوچەکە و جیهاندا، و دەبێتە چرایەک بۆ هاوکاری نێوان وڵاتانی باشووری جیهان "گۆی زەوی" لەم بوارە گرنگ و زیندووەدا.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015ـەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.
پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com
دەربارەی ڕێکخراوی هاریکاری "NewsSocial":
ڕێکخراوی هاریکاری "NewsSocial"، ڕێکخراوێکی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایە لە بەریتانیا تۆمارکراوە. کار دەکات بۆ دیزاین و پەرەپێدانی پلاتفۆرمەکانی ژیریی دەستکرد بۆ پاڵپشتی کردنی بیرگەی بەکۆمەڵ، و هاوبەشیکردنی مەعریفە و هاریکاری دامەزراوەیی. سیستەمەکانی CAIR و DAIR پەرەی پێدراوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دامەزراوە و کۆمەڵەکان کە پێویستیان بە چارەسەریی متمانەپێکراوی ژیریی دەستکردە، لە چوارچێوەی حوکمڕانی پێشکەوتوو، هەروەها بەڕێوەبردنی پتەوی بەردەوام و درێژخایەنی داتا.
([email protected])