"ئازادبونی داعش لە زیندانەكانی سوریا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە"

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فایق مزوری نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئازادبونی چەكدارانی داعش لە زیندانەكانی سوریا هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە، لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەكانی عیراق كەوتونەتە ئینزارو تەواوی سنورەكان بەشێوەیەكی تۆكمە كۆنترۆڵ كراون.
مزوری ئاماژەی بەوە كردوە، عیراق بەدرێژایی سنورەكان هێزی زیاتری جێگیر كردوە كامێرای چاودێریی پێشكەوتوی داناوە، ئێستا سەرجەم هێزەكان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ چاودێریكردنی جوڵەی ئەو زیندانیانەو زانینی ئامانجەكانیان، هەرچەندە تا ئێستا دیار نییە هاتونەتە ناو خاكی عیراق یان نا، بەڵام چاوكراوەییەكی زۆر هەیە بۆ رێگریكردن لەهەر دزەكردنێك.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group