فەرماندەی سێنتكۆم و ئەحمەد شەرع جەختیان لە تێكشكاندنی یەكجارەكی داعش كردەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
 (سێنتكۆم) ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان فەرماندەی هێزەكانیان و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریای بڵاوكردەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، براد كوپەر فەرماندەی سێنتكۆم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا ئەنجامداوە، لە پەیوەندییەكەدا فەرماندەی سێنتكۆم بە روونی بە سەرۆكی سوریای راگەیاندووە كە گرنگە هێزەكانی حكومەتی سوریا پابەندی ئەو ئاگربەستە بن كە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) راگەیەندراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، سێنتكۆم پلانێكی خستووەتە بەردەم سەرۆكی سوریا بۆ گواستنەوەی نزیكەی 7 هەزار چەكداری دەستگیركراوی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق، پرۆسەكە بە هەماهەنگی دەبێت و بە شێوەیەكی رێكخراو و ئەمنی بەڕێوەدەچێت.
هەروەها كوپەر هۆشداری داوەتە هێزەكانی سوریا و سەرجەم هێزەكانی دیكە كە نابێت هیچ جۆرە دەستوەردانێك بكەن یان كارێك ئەنجام بدەن كە ببێتە هۆی تێكدانی پرۆسەی گواستنەوەی ئەو زیندانیانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group